پۆلیسی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ویستوویەتی بە قاچاغ و پێچەوانەی رێنماییەکان دۆلار بباتە دەرەوە.
لە بڵاوکراوەکەی پۆلیسی پارێزگای موسڵدا هاتووە، پۆلیسی ئەو پارێزگایە توانیویانە رێگری لە بە قاچاغبردنی ١٤٠ هەزار دۆلار بگرن و تۆمەتبارێکیان لەسەر رووداوەکە دەستگیر کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ رێگریکردن لە مامەڵکردن بە کاشەوە و دەیەوێت لە رێگای سیستمی ئەلکترۆنی ئاڵۆگۆڕەوە چاودێری جڵەوی دۆلار بکات.
حکومەتی عێراق باس لەوەدەکات، بەشێک لە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەقاچاغبردنی دۆلارەوە بۆ دەرەوەی عێراق و دەشڵێت، لە هەوڵدان کە بەقاچاغبردنی دۆلار کۆتایی پێبهێنن.