پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .
هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان . هەروەها مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن .
هیوادارم لە کاروانی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بن لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و زانا و داهێنەر و نیشتمانپەروەر و تواناکانیان لە خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەیان بخەنەگەڕ.

یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەی بەردەوامدا بن .

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
18ی شوباتی 2023

ھەواڵی زیاتر