فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر عومرەکاران ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن لە کاتی گەشتکردندا تا سێ هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عیراق بگۆڕنەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی فڕۆکەخانەی هەولێر:
ئاگاداری بۆ ئەو عەمرەکارانەی کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتی عەمرە دهكهن، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندیی عێراق، هەر عەمرەکارێک 3 ههزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 ههزار دیناری عێراقی بەم مەرجانەی خوارەوە:
1- هەبوونی پاسەپۆرت
2- هەبوونی تیکت
3- تەواوکردنی بۆردینگ
4- عەمرەکار پێویستە تەمەنی سەرووى 18 ساڵ بێت
٥-هەر عەمرەکارێک بۆی هەیە تەنیا یەکجار لە مانگێکدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.