محەمەد شیاع سودانی, سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی کارەباوە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ دەکات و ئەمەش ناڕەزایەتی گەورەی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبای عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای (جەنەراڵ ئیلیكتریك)ی ئەمریكیدا واژۆ كرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق.
هەنگاوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناڕەزایەتی گەورەی لە لایەن ئێرانەوە لێکەوتووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی رابردوو، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو کە تاوەکوو ئێستا شەش بۆ حەوت هەزار مێگاواتی کارەبای عێراق بە غازی سروشتی ئێران دابیندەکرێت و پلانیشیان هەیە لەگەڵ ئێران رێککەوتنی نوێ لەبواری وزەی کارەبا ئەنجام بدەن.