شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجە باس بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 2023/2/16، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رای گەیاند، یەكشەمی داهاتوو جارێكی تر شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەكات.

زیاتر گوتی، رێككەوتنی سەرەتایی لەبارەی یاسای بودجە كراوە، شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەچنە بەغدا.

لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بودجە 12.67%ـی پشكی هەرێم دیاریكراوە ئێمە بە زووڵمێكی گەورەی دەزانین و ئێمەش وەك هەموو بەشەكانی دیكەی عێراق ساڵانە دانیشتوانمان بەرزدەبێتەوە و دەمانەوێت داتاكانی پلاندانانی عێراق بكرێتە بنەما بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان..

ھەواڵی زیاتر