کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەور زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە.

هەروەها سبەی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە سنوری و شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەیانیدا کراوەیە و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٠ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٠ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى

سۆران : ٦ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٤ پلەى سیلیزى

ھەواڵی زیاتر