مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی فەرەنسا دەکات و چەند پرسێکی هەنوکەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە ئیمارات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە فەرەنسا.
راشیگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە بەگشتی و پرسەکانی ئەمنی و ئابووری، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەروەها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە بەگشتی و فەرەنسا بەتایبەتی، تاوتوێ دەکرێن.