نەخۆشخانەی هیوا هۆشداری دەدات

د. یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، لە ١٠ ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی توشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵاندا دەگمەن بوون، بەڵام لە ئێستادا ئامارەکان زیادیانکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٢٠٠ حاڵەت لە نەخۆشخانەی ھیوا تۆمارکراون، کە زۆرینەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین.

وتیشی، بەشێک لە ھۆکارەکان بۆماوەین و دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ناتەندروستی دایکان و باوکان، کە پەیوەندی بە کێشانی جگەرە و نێرگەلەوە ھەیە بەتایبەت لەلایەن رەگەزی مێ-وە، کە لەکاتی دوو گیانبوونیاندا زیانی راستەوخۆ بە منداڵەکە دەگەیەنێت و ھەروەھا خواردنی ناتەندروست و درەنگ خەوتنی منداڵیش ھۆکارن بۆ توشبوونی منداڵ بە شێرپەنجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی کێشی منداڵ، درەنگ خەوتن، نەمانی ھەستی خواردن، گرفتی ھەرسکردن و بوونی تا بۆ ماوەیەکی درێژ و زیاد لە چەند جارێک دروستبوونی پەڵەی شین لە منداڵدا ئەو نیشانانەن گومانی توشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکرێت و پێویستە لەکاتی دروستبوونیان ئەو پشکنین بۆ منداڵەکە بکرێت.

ھەواڵی زیاتر