پەكەكە ڕەتیکردەوە ھیچ ئەندامێكیان لەگەڵ كاروانەكەی پاسەوانی سنووردا بوو بێت
پارتی كرێكارانی كوردستان(پهكهكه) رەتیكردەوە ھیچ ئەندامێكیان لەگەڵ ئەو كاروانەی ھێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراقی بێت، كە ئەمڕۆ سێشەممە 2020/8/11 لە لایەن فڕۆكە بێفڕوانەكانی توركیاوە كرانە ئامانج.
كاوە شێخ مووس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پەکەکە لە لێدوانێكدا بۆ مالپەڕی (بغداد الیوم) وتی: فڕۆكە بێفڕۆكەوانەکانی توركیا، كاروانێكی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقیان كردووەتە ئامانج و تێیدا فەرماندەی لیوای سێ فەرماندەیی هێزەکەی تێدابووە لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری دیكە.
ئەو بەرپرسەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وتیشی: “فڕۆکەکانی توركیا ئەو كاروانەی پاسەوانی سنووری عێراقییان بوردوومان كردووە”.
ئەوەشی دووپاتکردەوە کە ھیچ ئەندامێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لەگەڵ ئەو كاروانەی پاسەوانی سنوور نەبووە.