ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/2/14 سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵ DMC ئاماری به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كانی سۆشیال میدیای له عێراق بڵاوكرده‌وه.
سه‌نته‌ری میدیای دیجتاڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق گه‌یشتووەته 25.53 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.
سەنتەرەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاد و كه‌می به‌كارهێنه‌ران له پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
-فه‌یسبووك، 17.95 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی له عێراق هه‌یه، به‌راورد به ساڵی رابردوو 900 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر كه‌می كردووه.
-ماسنجه‌ر، 15.10 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه، به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه.
-ئینستاگرام، 14 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه، به به‌راورد به ساڵی رابردوو ملیۆنێك و نیو به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ست داوه.
-سناپ چات، 16.10 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه، ئه‌مساڵ 2.3 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری زیاد كردووه.
-لینكیدین، 1.70 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌ویش 300 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری زیاد كردووه
-تویته‌ر، 2.50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له عێراق هه‌یه، به‌راورد به ساڵی رابردوو 600 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری زیاد كردووه.
-تیك تۆك 23.88 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه.