بانکی ناوهندی عێراق رایگەیاند، کە تێبینی ئەوەیان کردووە کە کەسانی ههڵپهرست ناو و لۆگۆی بانکەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئیستغلالکردنی هاووڵاتیان لە بابەتی بانگەشەکردن لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ساختەکان کە چەندین رێوشوێن و شێواز دەگرنەبەر بۆ بەلاڕێدابردنی هاووڵاتیان و بەرکەوتنیان بە ساختەکاری دارایی.
بانکی ناوهندی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەپڵیکەیشنە و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی مۆڵەتیان پێنەدراوە لەلایەن بانکی ناوهندی.
هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵیان، هەروەها داوا دەکات هاووڵاتیان لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی بەشی هۆشیاری بانکی و چاودێریکردنی بەشی خزمەتگوزارییەکانی بانکی ئاگادار بکەنەوە.