شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە هەرێم دەستپێدەکات

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سبەی چوارشەمە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوای ساردی باکوری ناوچەکە و ھاتنی بڕێک ھەور لە رۆژئاوای عێراقەوە لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت”.

ڕاشیگەیاند” ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕدرێت و لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی پێنجشەمە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای ھەڵەبجە ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند ئەبێت”.

پێشبینیش دەکات کە بارینی بەفر بەرێژەی ١ تا ٣ سەنتیمەتر لەناوچە شاخاویەکان داپۆشێت، ئەگەر ھەیە لەسەنتەری شاری سلێمانیش پروشە بەفر ببارێت، پلەکانی گەرما سبەی بەرێژەی ١ پلە نزمدەبنەوە ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت ١٥ تا ٣٥کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە” .

ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری ئەم شەپۆلە لاوازە پێش نیوەرۆی پێنجشەمە کۆتای پێدێت.


ھەواڵی زیاتر