لە ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەفغانستان، ۲۱ كەس بە پەتایەکی “گوماناوی” گیانیان لەدەست دا.
بەرپرسانی ویلایەتی بەدەخشان بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی “گوماناوی”یان لە ناوچەی پامیر سەربە شاری ڤاهان راگەیاند کە تا ئێستا تیمەکانی تەندروستی بۆیان ئاشکرا نەبووە کە چ نەخۆشییەکە.
بەرپرسانی ویلایەتەکە، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە تا ئێستا ۲۱ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەوڵەکانیش بۆ ئاشکراکردنی نەخۆشییەکە بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی تاڵیبان، ئەوەی خستەڕوو کە تیمەکانی تەندروستی لە تاجیکستان-ی دراوسێی ئەفغانستان گەیشتوونەتە ناوچەکە.
ناوچەی پامیر سەربە ویلایەتی بەدەخشان، دەکەوێتە سەر سنووری چین، پاکستان و تاجیکستان و دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی قرغیزن.