ئەمڕۆ لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم، سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-02-2023 له رێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا و به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى، دادوه‌ر كاوه فه‌تحى مه‌عسووم وه‌كو سه‌رۆكى داواكارى گشتى، سوێندى ياسايى خوارد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هەریەکە لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زيرى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون و نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.