نەخۆشخانەی بەخشین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەندراوەکە

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ەوە

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢-٢-٢٠٢٣ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستی سلێمانی بە پاساوی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەکەمانیان دا .

ئەمە لە کاتێکدایە نەخۆشخانەی بەخشین دەستی بە ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت کردوە، بەڵام بەهۆی پشوەکانی ئەم دواییە و گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت مامەڵەکان تەواو نەبوون .

لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەداین و لە داهاتودا ئەگەر پێویستیکرد رونکردنەوەی زیاترمان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی
نەخۆشخانەی بەخشین
12\2\2023

ھەواڵی زیاتر