کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “سبەینێ دووشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور، هاوکات پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلە بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت 10 بۆ 20 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.

ئاراس جەبار ڕاشیگەیاند، رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوھەوا بەشێوەی باران پچڕ پچڕ و ھەورە بروسکە لە دەریای سوورەوە ناوچەکانی باشور و باشور رۆژھەڵاتی عێراق دەگرێتەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئێمە نابێت، کەش تا رۆژی پێنجشەمە لەھەرێمی کوردستان بەسەقامگیری دەمێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووەه‌: ئەگەر ھەیە رۆژی پێنجشەمە حاڵەتێکی لاواز و کورت خایانی باران و بەفر ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەشێکی ناوچەکان بگرێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر