داوا لە هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى و کۆمەک بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکەرەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژبکەن، دەتوانن لەڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەێنن، یاخود کەل و پەلی وەک (جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مولیدە، ڕوناککەرەوەی دەستی، خۆراک و پێداویستی تر) بگەێنن بە (کەمپینی هەولێر) لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەم شوێنانەی لاى خوارەوە:-
- لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر)
- قەزایی دەشتى هەولیر، (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).
- قەزایی عەنکاوە، (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).
- قەزایی شەقڵاوە، (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).
- قەزایی پیرمام، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).
- قەزایی خەبات، (ناوەندى وەرزش و لاوان).
- قەزایی مەخموور، (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).
- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەى کەورگۆسک،
- ناحیەى ڕزگارى، (بینایەى تەنیشت ناحییە).
- بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.
- بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.
- ناحیەى دارەتوو، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).
- ناحییەى کەندێناوە، (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).
- ناحیە بەحرکە، (لاوانى بەحرکە).
- ناحیەى قوشتەپە، (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).
- ناحیەى گوێڕ، (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).
- ناحیەى هەریر، (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).
- ناحیەى باسرمە، (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).
- ناحیەى بالیسان، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).
- بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.
- ناحیەى کەسنەزان، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).
- شاویس، (هۆڵى مزگەوتى گەورە).
- مەلا ئۆمەر، (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.2.9