پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و لە چەند ناوچەیەك بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران و بەفر لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم وە هەروەها لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەورو بەری , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان رادەوەستێ وە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ڕاشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما زیاتر لە ناوشارەکان سێ پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان حەوت پلە نزمتردەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زو ئەگەری درووست بونی تەم هەیە

ھەواڵی زیاتر