مەسرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەکە دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/2/7 مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرامان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
مەسرور بارزانی هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانمان بۆ کاری فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی .
وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی مەسرور بارزانی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .


ھەواڵی زیاتر