درۆنەکانی تورکیا دوو فەرماندەی باڵای پاسەوانی سنوور دەکوژن

چەند (درۆن) فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو فەرماندەی باڵا کوژران.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 3:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11.8.2020 ، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بەرزاییەکانی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکیان تێدایە.

ئیحسان چەلەبی وتیشی:” بەهۆی سووڕانەوەی بەردەوامی فڕۆکە تورکییەکان تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی کوژراوەکان بدۆزرێنەوە”.

ھەواڵی زیاتر