دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر:
روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای ھەولێر
لەھەندێ دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە ھەواڵێك بڵاوبووەتەوە گوایە كارمەندێكی سەرۆكایەتی ھەرێم لەلایەن پولیسی ھەولێرەوە دەستگیر كرابێت، لێرەوە ئاگاداری ھەموو لایەك دەكەینەوە كە ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستی و ھیچ كارمەند و فەرمانبەرێكی سەرۆكایەتی ھەرێم دەست گیر نەكراوە لەپۆلیسی ھەولێر .