به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئامارێكى مه‌ترسیدارى توشبووانى شێرپه‌نجه‌ى له‌سنورى په‌روه‌رده‌كه‌ى ئاشكراكرد، ڕاشیگه‌یاند، “369 مامۆستا‌و خوێندكار‌و فه‌رمانبه‌ر توشى شێرپه‌نجه بون”.
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئاشكرایكرد، له‌ساڵى 2022دا 164 مامۆستا‌و 53 فه‌رمانبه‌رو 152 خوێندكار له‌سنورى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى توشى شێرپه‌نجه بون.
ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌میانى مێزگردێكداهات كه له‌قوتابخانه‌ى ئاینده لهگهڕهكى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سازكرابوو بۆ ئاشكراكردنى بڕى یه‌كه‌مى ئه‌و هاوكاریه‌ى بۆ مامۆستایان‌و خوێندكاران‌و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده كۆكرابۆوه كه توشى شێرپه‌نجه بون.