سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر سێ‌ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەردا 

لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ‌ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ‌ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا.

لەو هەڵمەتە دا توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی .

هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ‌ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیویەندییەكان

ھەواڵی زیاتر