کوڕی شەهیدێکی یەکێتی وازهێنانی خۆی لەو حیزبە ڕاگەیاند

بێستون ساڵح ئەحمەد، کە کوڕی شەهیدێکی فەرماندەی باڵای یەکێتییە وازهێنانی خۆی لە ڕیزەکانی ئەو حیزبە ڕاگەیاندو دەلێ :” کوڕی شەهیدی فەرماندە مام ساڵح سەیدمرادیم و زیندانی سیاسی بەرکەوتەی شاڵاوی ئەنفال و ئەندامی مەڵبەندی ١١ی رێکخستنی گەرمیانی ی.ن.ک م .

٢٧ ساڵە کادری یەکێتیم،بەهۆی نادادی و لەبەرچاو نەگرتنی خەبات و قوربانی خۆم و خانەوادەکەم بڕیاری وازهێنانم لە یەکێتی ڕادەگەیەنم.

دەقی نامەی وازهێنانەکەی :

بەناوی خوای گەورە

بۆ ڕای گشتی

ب/ وازهێنان لە یەکێتی

باوکەگیان بمبورە لەدوای ٣٩ ساڵ لە شەهیدبوونی تۆ پێویست بوو ئەم بڕیارە بدەم.

من (بێستون ساڵح ئەحمەد) کوڕی شەهیدی فەرماندە مام ساڵح سەیدمرادیم و زیندانی سیاسی بەرکەوتەی شاڵاوی ئەنفال و ئەندامی مەڵبەندی ١١ی ڕێکخستنی گەرمیانی ی.ن.ک م .

٢٧ ساڵە کادری یەکێتیم،

بەهۆی نادادی و لەبەرچاو نەگرتنی خەبات و قوربانی خۆم و خانەوادەکەم بڕیاری وازهێنانم لە یەکێتی ڕادەگەیەنم ، وازهێنان لەو یەکێتییەی کەبە بەشێک لەجەستەی خۆمم زانیووە ،وازهێنان لەو یەکێتییەی کەپێموابووە بێ ئەو ناژیم، وازهێنان لەو یەکێتییەی وەك منداڵەکانم خۆشم ویستووە.

لێرەوە وازهێنانم لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕادەگەیەنم و لە ئێستاوە هیچ پەیوەندییەکم بەیەکێتی یەوە نامێنێ.

لەگەڵ ڕێزدا.

بێستون شەهید مام ساڵح سەیدمرادی.

٢٠٢٣/٢/١

ھەواڵی زیاتر