کۆی گشتی ئەو دۆلارەی کە بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا خستوویەتیە بازاڕەوە زیاتر لە 437 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی زانیارییەکانی لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە تا پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو 26/1/2023 ، بڕی 437 ملیۆن و 300 هەزار و 223 دۆلاری فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو رێژەکە 26.27% دابەزیوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە رۆژی دووشەممەدا بووە، کە فرۆشی 126 هەزار و 944 هەزار و 502 دۆلار بووە، لە کاتێکدا کەمترین فرۆش لە رۆژی پێنجشەممە بووە، کە 61 ملیۆن و 649 هەزار و 886 دۆلار بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر بازاڕەکانی عێراق، ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوەش هەیە قەیرانێکی ئابووری بەدوای خۆیدا بێنێت.