نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و هه‌موو چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك به ‌خۆڕاییه‌

له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ بایه‌خدان به‌ كه‌رتی ته‌ندروستیی، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانه‌ حكوومییانه‌ی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌كانی تێدا به‌بێ به‌رامبه‌ره‌، تایبه‌ته‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ و كه‌سی یه‌كه‌میان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان.

د. دانا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن به‌ كه‌سوكاری شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ و كه‌سی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌ن، هیچ پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رناگیرێ بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ نه‌شته‌رگه‌ریشه‌وه‌.

بەرێوبەری نەخۆشخانەکە راشیگه‌یاند: به‌ یارمه‌تیی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ پلانی داهاتوودایه‌ كه‌ زۆر فراوانتر ده‌كرێ.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ 30 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌ و رۆژانه‌ی پێشوازی له‌ 60 نه‌خۆش ده‌كا و له‌لایه‌ن 170 كارمه‌نده‌وه‌ خزمه‌ت ده‌كرێن. به‌شی هه‌ناو، شكان، ده‌مار، ددان، تیشك، سۆنه‌ر و فریاكه‌وتنی خێرا، چاودێری چڕ و نه‌شته‌رگه‌ریی تێدایه‌، له‌ داهاتوودا فراوان ده‌كرێ و توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیش زیاد ده‌كه‌ن.

ھەواڵی زیاتر