پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێکی یاوەری کرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کەش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24-01-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى کرد کە پێکهاتبوون لە جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە “دۆخى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمیسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى‌ شنگال” کردووە.

لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی “دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه‌ رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژادرن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.‌”

ڕاگەیەنراوەکە

ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/1/24 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ خاتوو ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى‌ شه‌نگال، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى له‌ عێراق كرد چ له‌ كاركردن له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان چ له‌ هه‌رێمى كوردستان، چ له‌ عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه‌ ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.‌

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه‌ بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه‌ ئاراوه‌، به‌‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له‌ گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر