سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە جەنگی نێوان ئۆکرینا و ڕووسیا کۆتایی پێبێت

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ پێشوازی لە ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد و لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد، پێویستە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا کۆتایی پێبێت.

سەبارەت به جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردەوە لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنەوەی دانووستەنەکان.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا لەتیف رەشید باسی لەوەکرد، کە دۆخی ئەمنی عێراق باشتر بووە لەوەی لە رابردوودا هەبووە.

لە بەرانبەردا باڵیۆزی رووسیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات نوێکردەوە، هەروەها دوایین پێشهاتەکانیش سەبارەت بە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا خستەڕوو.

#7ROJ

ھەواڵی زیاتر