لە گەڕەکی چۆمان لە ناحیەی چوارقوڕنە، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێکی دووگیان سووتا و گیانی لەدەست دا.
ژنەکە ناوی ئاشتی موسڵیحە و تەمەنی 25 ساڵە، عەلی قادر گوتی، ژنەکە دووگیان بووە و بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، چونکە هاوژینەکەی پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین گوتی: “ژنەکە لە ماڵەوە نووستبوو و، هیتەر کارەبا کاری کردووە، بەڵام پلاکی هیتەرەکە تواوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە و ژنەکە گیانی لەدەستداوە”.