گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە بڕێکی زۆر پارەی ساختەکردووە و ویستویەتی لە بازاڕەکانی هەولێر ساغی بکاتەوە.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە رەگەز عەرەبی سووریە و بڕی 9 هەزار و 800 دۆلار و ملیۆنێک و 850 هەزار دیناری ساختە کردووە و لە خوارووی عێراق هێناویەتە هەولێر و لەکاتی مامەڵەکردن دەستگیرکراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە لەکاتی ساخکردنەوەی پارە لەناو بازاڕی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی پارێزگاکەوە دەستگیرکرا و بەپێی مادەی 285 لە یاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە و دەدرێتە دادگە.
هۆگر عەزیز باسی لەوەش کرد، “لەدوای هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، هێزەکانمان بە وردی چاودێریی ئەو بابەتە دەکەن، پێشبینیشمان دەکرد کە هەوڵبدرێت پارەی ساختە بکرێتە بازاڕەوە، بەڵام تیمەکانمان بە وردی چاودێرن.”