‌هەڵبژاردەی عێراق دێنە هەولێر

بڕیارە رۆژی دووشەممە هەڵبژاردەی عێراق بێنە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و ئاهەنگێكی جەماوەرییان بۆ سازبكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، دوای بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی عەرەبی لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق، ڕۆژی دووشەممە كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری بە ئاهەنگێك پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت.

شەوی هەینی رابردوو لە پاڵەوانێتی كۆتایی جامی كەنداو 25 كە لە شاری بەسڕە سازكرا، هەڵبژاردەی عێرا قبە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.

ھەواڵی زیاتر