بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە لە شارۆچکەی دووکان دەکرێت، شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە هوشیار زێباری، مەحمود محمەمەد و عەلی حوسێن، شاندی یەکێتیش پێکهاتووە رزگار عەلی، خەسرەو گوڵ محەمەد و شاڵاو عەلی عەسکەری.
بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.