حاکم شێخ لەتیف دەڵێ: مەعنای ھەیە شەرەتەقەی ٢٠ دەقەیی لەنێو گەرەکێکی نیشتەجێوون لەنێوان پیاوانی خۆتان جا کاکیشمان دەڵێ: تاقیمان مەکەنەوە؟
حاکم شێخ لەتیف لە فەیسبووک نووسیویەتی: بەراستی ھەقە دانی پێدا بنێن بە ھەموو پێوەرەکان شکستان ھێناوە لە ئیدارە و حوکمڕانی و رۆژ نیە سوکایەتییەک یان تاوانێک لەم شارەو ناوچەکە روونەدات.
دەشڵێت: “حوکمڕانی وانابێت ، حوکمڕانی و ئیدارە زانست و ئەزمون و مومارەسەیە کە ئێوە خۆتان نیتانە و ئەوەی لە دەوریشتانن و لەخۆتان کۆکردوونەتەوە لەخۆتان خراپتر، بۆیە رۆژ بەرۆژ ئەم ناوچەیە بەرەو خراپتر دەروات”.