سکرتێری رۆژنامەوانی مەلا بەختیار:
تا بەیانی مۆڵەت بە عەلی حەمەساڵح دەدەین، ئەگەرنا سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین
دەقی روونکردنەوەکە
داوای لێبوردن یان سکاڵا
پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، لە کۆمێنتێکدا، تۆمەتێکی بۆ بەڕێز مەلا بەختیار و خانەوادەکەی هەڵبەستوە، گوایە لە ئوردن هۆتێل و خەستەخانەیان هەیە!
لێرەوە، بەم رونکردنەوەیە رایدەگەیەنین، کە:
١-دوور و نزیک، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، لە ئوردن یان لە هەر وڵاتێکی دنیا، هەر کەسێک توانی بیسەلمێنێ بەڕێز مەلا بەختیار خۆی، یان هاوسەری، یان لە ڕێگەی خزمێکییەوە، پرۆژەی بازرگانی گەورە، بچوک، مامناوەند یان هەرشێوەیەکی تری هەیە، بە دڵنیاییەوە بەڕێز مەلا بەختیار، لەبەردەم گەلەکەماندا ئیتر هەتا هەتایە، واز لە سیاسەت دەهێنێت.
٢-عەلی حەمە ساڵح، لەئێستاوە هەتا بەیانی کاتی دەوام، داوای لێبوردن نەکات، بێگومان لەسەر ئەم بوختانەی کە کردوێتی، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.
٣-عەلی حەمە ساڵح، ئەگەر مەبەستی نییە هەموو رۆژێک لەسەر سۆسیالمێدیا بێت، بەڕیز مەلا بەختیار خۆی نەخستۆتە ئەو ئاستە، هیچ کاتێک لەسەر ناوبراو بنوسێت.
٤-سەبارەت بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، هەموو ئەو زانیارییانەی عەلی حەمە ساڵح، لەسەر یەکێتی بڵاویدەکاتەوە، ئەگەر راستنین، هەقە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، یان مەکتەبی سیاسی سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن.
لەگەڵ رێزماندا
سکرتێری رۆژنامەنوسی مەلابەختیار
10/1/2023