سیڤی وەزیرە نوێیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانە

سیڤی ئەو کەسانەی کە بڕیارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەکار بن، نێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، پارتی دیموکراتی کوردستان سیڤی ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەی ناردووە کە بڕیارە ببێتە وەزیری ئەوقاف لە شوێنی پشتیوان سادق.

هەروەها یەکێتیش سیڤی هەریەکە لە ئەحمەد عەسکەری و ڕێباز بێرکۆتی ناردووە کە بڕیارە ببنە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و وەزیری پێشمەرگە.

ھەواڵی زیاتر