راگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوە؛
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیر کرد، کە لە چەند شوێنێک هەڵسابوو بە دزینی بڕێک زێڕ و چەند ئامێرێکی کارەبایی و بڕی (٢٥٠٫٠٠٠) دینار و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئەنگوستیلە و سەعاتی دەستی، هەروەها هەوڵی دابوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/ سێنترا) بدزێت.
تۆمەتباری ئاماژەپێکراوی سەرەوە، کە پێشینەی تاوانی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.
