كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران بە شێوەی پچڕپچڕ لە هەندێك كات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن، بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكان بەردەوامدەبێت كە زۆرترین ڕێژەی دابارینیش لە سنووری ئیدارەكانی راپەڕین و سۆران دەبێت، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر/ 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی/ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك / 14 پلەی سیلیزی
كەركوك/ 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە/ 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ/ 13 پلەی سیلیزی
سۆران / 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان/ 10 پلەی سیلیزی


ھەواڵی زیاتر