ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەروەها بارینى نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات و هەروەها ئەگەرى بارینى نمە بارانى کەم هەیە لە سەنتەرى شارەکان و پلەکانى گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات, تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.
ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەمالیش 400 مەترە بە هۆی تەم و مژەوە.
ئەمەى خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە
سلێمانى 4.5 ملم
ئامێدى 0.6 ملم
بازیان 0.2 ملم
کەرکووک 0.2 ملم