به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ژماره (220) له (5ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی پلانی ده‌ستپێكردنی خوێندنیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه و له ئه‌نجامی ده‌ركردنی رێنمایی نوێی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان به ژماره (5)ـی ساڵی 2022 و لیستی نوێی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان تووشی گرفتبوون، ده‌ركردووه.
سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران، نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پێشتر فه‌رمانی وه‌زاری مۆڵه‌تی خوێندن یان كاندیدبوونیان بۆ ده‌رچووه، ئه‌وا ده‌توانن به‌پێی رێنمایی و لیستی پێشووی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان، ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن و تاوه‌كو به‌رواری 15″ی ئه‌م مانگه، دۆسیه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌رنین، له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و گۆڕانكارییانه، ئۆفه‌ری خوێندنیان وه‌رگرتووه یان دۆسیه‌ی خوێندنیان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كردووه‌ته‌وه، یاخود ده‌ستیان به كۆرسی خوێندنی زمان كردووه و به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانن به به‌پێی رێنمایی و لیستی پێشووی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كان، ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن و تاوه‌كو به‌رواری 15″ی ئه‌م مانگه، دۆسیه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكه‌نه‌وه.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هه‌ر قوتابییه‌ك بیه‌وێت له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنێت و مه‌رجه‌كانی ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه نایگرێته‌وه، ئه‌وا رێنمایی نوێی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان و لیستی نوێی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موو قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن ئاگادارده‌كاته‌وه، كه دۆسیه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنییان له‌ڕێگه‌ی (https://scholarship.digital.gov.krd/) پڕكردووه‌ته‌وه، ئه‌وا پێویسته تا به‌رواری 15ـی ئه‌م مانگه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م هه‌ڵه و مهكوڕییهكان بده‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و به‌رواره كار له‌سه‌ر فۆرمه‌كانیان ناكرێت و خۆیان به‌رپرسیارده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ مۆڵه‌تی خوێندن هه‌یه، پێویسته تاوه‌كو به‌رواری (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتن ئه‌نجامبده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.