نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیار بۆ سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر
ئومێد خۆشناو رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیاری شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نزیکەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ له‌رێگه‌ی هه‌ردوو بازگه‌ی (شێراوا و خازر) هاتوونەتە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆکردنەوەی ئاماری دەروازە سنوورییەکان، ژماره‌كان زۆر زیاتر ده‌بن.