ئەمڕۆ شەممە 2022/12/31، مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند كە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە و راشیگەیاند كە سەرچاوە و بنكەكانی فرۆشتنی دۆلارییان زیاد كردووە.
لە بەیاننامەكەی پارێزگاری بانكی ناوەندیدا هاتووە كە لە میانی سەردانێكی مەیدانیی پارێزگاری بۆ بانكەكان كە دراوی بیانی دەفرۆشن دڵنیایی داوە لەوەی كە ئابووری عێراق بەبەراورد بە زۆربەی وڵاتانی تر باشترە و پێویست بە دڵەراوكێی هاووڵاتییان ناكات و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە.
بانكی ناوەندی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی ئاسایی خۆی داوە.