بانکی ڕافیدەین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بانكی رافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، به ‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی بەهای دینار به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بانكه‌كه‌یان له‌ رۆژانی پشوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ده‌توانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلار به‌ نرخی ستانداردی بانكی فیدراڵی بكڕێت.

ئاماژە بەوەشکراوە‌، لقەکانی بانكه‌كەیان له‌ شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین، ره‌سافه‌، گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی له‌ مه‌نسوور له ‌نزیك ناوچەی كه‌رخ-ی بەغدا له‌ رۆژانی پشووی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌رگایان كراوه‌ ده‌بێت بۆ فرۆشتنی دۆلار به‌ هاووڵاتیانی عێراقی.

لە چەند رۆژی رابردوودا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە زیاتر لە 160 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و بڕیاریانداوە رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار دەست پێبکەن و بڕی دۆلاری زیاتر بخرێتە بازاڕەوە.

ھەواڵی زیاتر