عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێکی باڵای لە حکومەت وەرگرت

عەبدولڕەحمان سدیق، وەکو سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

دەقی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکە: 

 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق واژۆ كرد تا وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت. له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سديق له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژينگه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رينى ئازارى 1991ـه‌وه‌ تا كاتێك دواى ساڵى 2003 له‌ به‌غدا له‌ پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدرالدا بوو له‌و بواره‌دا پێشكه‌شى كردووه‌، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ‌هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به‌ ژينگه‌ بكات و بيپارێزێت.

ھەواڵی زیاتر