ئەمساڵ بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار دۆلار کاڵا هاوردەکراوە

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی 2022ی بڵاو دەکەنەوو و رایدەگەیەنن: “کە لەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە”.

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی 2022ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەمساڵ پێنج هەزار و 204 مۆڵەتی هاوردەکردن لە هەرێمی کوردستان بە بازرگانان دراوە”.

ھەواڵی زیاتر