قەڵادزێ: تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ٲ . م . ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2000، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی فەرمانبەران گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە.

بەوتەی کەسوکارەکەی ” کوڕەکەیان باری درونی ناجێگیر بووە بەو هۆیەشەوە کەوتۆتە ناو ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە، هەر خۆشیان تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە ” بۆ هەمان مەبەست هێزەکانمان و تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر بۆ کەشفی شوێنی ڕووداو گەیشتونەتە ڕووبارەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

ھەواڵی زیاتر