سێ کەس بە دۆلاری ساختەوە لە بازاڕ دەستگیر کران

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیس:

سێ تۆمەتبار بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاری 3 تۆمەتباریان بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکرد کەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بکەنەوە.

دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە.

لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

ھەواڵی زیاتر