ئاژانسی ھەواڵی ناسراوی عەڕەبی وكالة اخبار العرب ، ڕاپۆرتێکی لەسەر دزی و قاچاخچیەتی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەرھەم ساڵح بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بە دزینی چەندین ملیار دۆلار دەکات.
ئەوەش دەقی وتارەکەیە:
سه‌ركۆمار یان قاچاخچیی نه‌وت و كانزا؟
نووسینی: ئه‌ندازیار جه‌وهه‌ر سه‌لیم بابان
عیراق وڵاتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، به‌وه‌ی قاچاخچی ده‌توانێت ببێت به سه‌ركۆمار و سه‌ركۆماریش ده‌توانێت سه‌رباری ئه‌ركی ئاشكرای خۆی، حه‌ز و ئاره‌زووی قاچاخچێتی پیاده بكات. سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ر كه‌میی كاره‌كه‌ی و زۆریی كاتی به‌تاڵ و بۆشی، هه‌ست به بێزاری ده‌كات، ئه‌و به‌وه‌ش ئاشنایه كه پاره‌ی زۆر وای لێ ده‌كات سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی كۆنترۆڵ بكات و ده‌شتوانێت به به‌رتیل سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه و سوننه به‌وه ڕازی بكات، كه بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق پشتیوانی بن، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری، كاتی خۆی به‌م جۆره‌ی دادێت، دابه‌ش كرد:
یه‌كه‌م: به‌ڕێوه بردنی قازانجی به قاچاخ ناردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، چ به ڕێی وشكانییه‌وه بێت یان له ڕێی كه‌نداوه‌وه بێت، ئه‌ویش له ڕێی هاوبه‌شانی خۆی له كۆمپانیای قه‌یوان، كه بڕی پتر 15%ی پشكه‌كانی پێ داوه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ساڵانه له نێوانی سێ ملیار تا سێ ملیار و نیو دۆلار، به گوێره‌ی به‌رز و نزمیی نرخی نه‌وت، قازانج ده‌كات. قه‌یوان به ناوی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌وه كار ده‌كات، كه له لایه‌ن تیمی پشكنینی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ست نیشان كران، ئه‌و تیمه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی هێنای، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یدۆزی ئه‌و سامانه بكات كه له عیراقدا ده‌دزرێت. سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح خۆی ڕاسته‌وخۆ كاری به قاچاخ هه‌ناردن و سه‌رپه‌رشتی كردنه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش ده‌كات كه زانیاری‌یان له باره‌ی به قاچاخ ناردنه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، به تایبه‌تی نوێنه‌رانی به‌سرا له په‌رله‌مانی پێشوودا، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی قه‌یوان و كۆمپانیاكانی سه‌ر به ئه‌و، كه به ناوی دیكه‌وه كار ده‌كه‌ن، نه‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. خانمی هاوسه‌ری سه‌رۆكیش له هه‌ڵسووڕاندنی ئه‌و سامانه‌ی كه له به قاچاخ ناردنی نه‌وت دێته ده‌ست، به‌شداره. له مانگی شوباتی 2022دا بڕی (120) ملیۆن دۆلار له قازانجی به قاچاخ ناردنی نه‌وت به بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان درا.
دووه‌م: ئه‌و داراییه‌ی له به قاچاخ ناردنی مس و جۆره‌كانی دیكه‌ی سیكراب به‌ده‌ست دێت، كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ركۆمار سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی ده‌كات، ڕێكاری جێبه‌جێ كردنی كاری وه‌ك به قاچاخ ناردن و كۆ كردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی، دۆستی سه‌ركۆمار ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ویش پشتی به دوو كوڕی خۆی به‌ستووه، یه‌كیان له كه‌ركووك و ئه‌وی دیكه‌شیان له عه‌ممان پایته‌ختی ئوردنه. چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیش له په‌رده‌پۆش كردنی قاچاخه‌كه‌دا هاوكار و ده‌سبارن، زۆربه‌ی ئه‌و قاچاخه‌ش به‌ره‌و سلێمانی و كه‌ركووك ده‌چێت، جگه له‌وه‌ی له ڕێی وشكانییه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌نارده ده‌كرێت. بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به قاچاخ هه‌ناردنی مس و كانزا و سیكراب له ساڵی 2021دا هاتووه‌ته ده‌ست، به (250) ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه، كه (200) ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رۆك به‌رهه‌م چووه، ئه‌وی دیكه‌شی له نێوان ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری هاوكاری ئه‌وان دابه‌ش كرا، هه‌ندێك له داهاتی به قاچاخ ناردنی مس وه‌ك به‌رتیل به هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری شیعه و سوننه‌ش دراوه.
سێیه‌م: كۆنترۆڵ كردنی گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕێی عادیل كه‌ریم ڕاسپێردراو به هه‌ڵسووڕاندنی وه‌زاره‌ته‌وه بووه. ئه‌و كه‌سه وه‌ك كه‌سی به‌رپرس له هه‌ندێك له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی د. به‌رهه‌م وایه، هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ببێت به سه‌ركۆمار. عادیل كه‌ریم نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه، به‌ڵكوو یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م له یه‌كێتی جیا بووه‌وه،واته به‌ر له‌وه‌ی د. به‌رهه‌م بكرێت به سه‌ركۆمار. ئه‌و عادیله كه‌ریمه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی وا ڕاهاتووه كه سامانی سه‌رۆك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگوازێته‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بوو له ساڵی 2012وه تا ساڵی 2021، ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. به گوشاری سه‌ركۆماریش كرا به وه‌زیری كاره‌با، له‌و كاته‌وه سه‌رۆك ئه‌وی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌كار هێنا كه وه‌زاره‌تی كاره‌با له بواری به‌رهه‌م و دابه‌ش كردن كرد بوونی، به‌شی سه‌ركۆماریش له ڕێی عادیل كه‌ریم و ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه‌وه ده‌گه‌یشت.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی سه‌ركۆمار له ساڵی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی له 2018وه به‌ده‌ست هێناوه ده‌گاته یه‌ك و نیو ملیار دۆلار و زۆربه‌شی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق گواسترایه‌وه (جگه له‌و پاره‌یه‌ی كه له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند و نزیكی عیراق ده‌ستی كه‌وتووه). هه‌ڵبه‌ت دزییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شی حیساب نه‌كراوه، كاتێك كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، به تایبه‌تی له ڕێی هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆی ئاشتی هه‌ورامی كه پێشتر وه‌زیر بوو، ئێستاش هه‌ورامی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، داوای ده‌ستگیر كردنی له‌سه‌ره. ئاشتی هه‌ورامی به‌رپرسی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بوو، هه‌موو دزییه‌كی له هه‌رێمدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌مدا كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی له یه‌ك جودا بوونه‌وه، ئیدی ئاشتی هه‌ورامی كه‌وته ته‌قه كردن له سه‌ركۆمار.