پێنج تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیرکران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، پێنج تیرۆریستیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرد.

راشیگەیاند تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

روونیشیکردەوە کە رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.

ھەواڵی زیاتر