بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، لەم هەفتەیدا ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم کەمە و تەنها نمەباران دەبارێت و لە هەفتەی داهاتوو شەپۆڵیکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئاسۆ کەمال بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە و ئەگەری باران بارینی بەلێزمە هەیە.
ئسۆ کەمال ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین لە هەرێم لاواز دەبێت و تەنها پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بارانی بە لێزمە دەبارێت و ئەگەری دروسبوونی لافاو هەیە.
باسی لەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.