لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی 8 ملیار دینار بۆ هەولێر خەرج دەکرێت

له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیکەی هەشت ملیار دینار بۆ پاکڕاگرتنی هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رای گه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ خزمه‌تكردنی ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان،به‌ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌ پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان و فه‌راھه‌مكردنی ژینگه‌ی پاك و پاكمانه‌وه‌ و ڕاگرتنی سیمای شاره‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كات.

هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و 871 ملیۆن دینار، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ و داپۆشینی خاشاك له‌ سنووری پارێزگای ھه‌ولێر.

ئئه‌م گوژمه‌یه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی شاره‌وانییه‌كانی ھه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر